نیویۆرك تایمز: ئێران بڕیاریداوه‌ ئاڵۆزییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ عیراق كه‌متر بكاته‌وه‌

20/05/2020 جیهان

نه‌وا
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی، ئێران بڕیاریداوه‌ ئاڵۆزییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ عیراق كه‌متر بكاته‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فه‌رمانی به‌ گروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا رابگرن.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی راپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، ئاشكرایكردووه‌، دوای چه‌ند ساڵێك له‌ گرژی و نزیكبونه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری پێكدادان، ئێران سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مریكا و خۆرئاوا له‌ عیراق هێوركردووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت دوای بوونی مسته‌فا كازمی به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، له‌و نێوه‌نده‌دا تاران فه‌رمانی به‌ گروپه‌ چه‌كداره‌ی شیعییه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه‌ چیتر هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌ و هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
به‌پێی رۆژنامه‌كه‌، ئه‌م گۆڕانكارییه‌ له‌ سیاسه‌تی ئێران بۆ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌ به‌ریه‌ككه‌وتنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دووربكه‌وێته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی تاران پێی وایه‌، به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا خزمه‌ت به‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا، كه‌ بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز پێشی وایه‌، ئێران توشی شۆك بووه‌ كاتێك له‌ ساڵی رابردوودا به‌شێكی زۆر له‌ هاووڵاتیانی شیعه‌ی عیراق خۆپیشاندانیان دژی هه‌ژموونی ئێران له‌ وڵاته‌كه‌ كردووه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group