كه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ پێنج وڵات بانگه‌وازێكیان ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد
21/05/2020 جیهان
نه‌وا
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان "كه‌نه‌كه" و هه‌شت رێكخراو له پێنج وڵاته‌وه بانگه‌وازێكی هاوبه‌شیان ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كرد بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌رئاستی جیهان ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت و ده‌ستبه‌جێ زیندانیانی سیاسییش ئازاد بكرێن.
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه، كه‌نه‌كه، كه ناوه‌نده‌كه‌ی له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكایه، له‌گه‌ڵ هه‌شت رێكخراوی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی فیلیپین، میانمار، بورما، كۆڵۆمبیا و هه‌رێمی باسكی ئیسپانیا، له په‌یامێكی هاوبه‌شدا بانگه‌وازێكیان ئاڕاسته‌ی پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و چه‌ندین رێكخستن و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كردوه بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كاربكه‌ن و په‌یامه‌كه‌شیان پێگه‌یشتوه.
له نامه‌كه‌دا بۆئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له‌سه‌رئاستی جیهان رابگه‌یه‌ندرێت و زیندانیانی سیاسییش ئازاد بكرێن، داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كراوه له‌م روه‌وه ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بێت و ئه‌و ئه‌ركه بگرێته‌ئه‌ستۆی خۆی و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بخاته‌گه‌ڕ.