نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، دو نه‌خۆشی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
• هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه (٢) نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه، وه پشكنینی تایبه‌تی یه‌كیان له‌دوای یه‌كییان بۆ كرایه‌وه كه نێگه‌تیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ماڵه‌وه.
• كۆی گشتی چاكبووه‌كان گه‌یشته (٢١٠) كه‌س.
• سوپاسی پابه‌ندبوونتان ده‌كه‌ین بۆ ڕێنماییه
خۆپارێزییه‌كان، جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان زامنی زاڵبوونمانه به‌سه‌ر ئه‌م په‌تا جیهانیه.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ین كه پارێزگاری له ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر
٢١ی ئایاری ۲٠۲٠