ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی عێراق درێژكرایەوە

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی تـــــا كۆتایی ئەم مانگە درێژكردەوە.
لە ئاگادارییەكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی رایگەیاندوە، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تـــــا رۆژی 31 ی ئایار درێژكراوەتەوە.
ئاماژە بەوەكراوە، بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سور  و سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و بارهەڵگر (كارگۆ) ناگرێتەوە.
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەشتە ئاسمانیەكانی عێراق راگیران و تا ئێستا بە چەند قۆناغێك ماوەی راگرتنی ئەو گەشتانە درێژكراونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group