وەزارەتی كشتوكاڵ: تەنها یەكەم رۆژی جەژن دەرگای عەلوەكان داخراو دەبێت

22/05/2020

نەوا
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردوەتەوەو ئاشكرایكردوە، تەنها رۆژی یەكەمی جەژن عەلوەكان كراوە نابێت، رۆژانی تر دەكرێنەوە.

لەراگەیەنراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە كراوە:" بە لەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ وەزیری ناوخۆ سەبارەت بە كردنەوەی دەرگای عەلوەكان(گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان گفتوگۆی كردووە.

رونیشكراوەتەوە:" بڕیاردراوە تەنها رۆژی یەكەمی جەژن دەرگای عەلوەكان داخراو دەبێت و رۆژی دووەم و سێ یەمی جەژن سەرجەم عەلوەكان كراوە دەبن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group