ه‌وا
له ئێران زیاتر له هه‌زار و 800 حاڵه‌تی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، زیاتر له دوو هه‌زار و 600 توشبوش ره‌وشی ته‌ندروستییان له مه‌ترسیدایه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) كیانۆش جیهانپور وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا هه‌زار و 869 حاڵه‌تی نوێی ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 59 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه".
به‌گوێره‌ی داتاكان تائێستا 133 هه‌زار و 521 كه‌س له ئێران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، حه‌وت هه‌زار و 359یان گیانیانله‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ك دوو هه‌زار و 633شیان ره‌وشی ته‌ندروستییان ناجێگیره و ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره مه‌ترسیدارانه، تائێستا 104 هه‌زار و 72 توشبوی په‌تای كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌شی تا ئێستا له ئێران‌دا پشكنینیان بۆ كراوه، ژماره‌یان گه‌یشتوه‌ته 781 هه‌زار و 286 كه‌س.