نه‌وا
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ئاماژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی كردووه و رایگه‌یاندووه، لایه‌نه‌كان به ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی ده‌توانن ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنن.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له‌وه‌كردووه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چه‌ترێك ده‌بێت بۆ ته‌بایی و یه‌كگرتووییی هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تیكردنی هاووڵاتیان به ته‌واوی جیاوازیی ئینتیمای حزبی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كولتوورییه‌وه، له‌م پێناوه‌شدا و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان، له كار و هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له خانه‌واده و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و له ته‌واوی موسڵمانان له كوردستان، عێراق و هه‌موو جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم هاتنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ژنه هانده‌ری زیاتری هه‌موومان بێت بۆ ته‌بایی، یه‌كڕیزی، لێبورده‌یی، پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن، له‌گه‌ڵ خۆیدا خێر و خۆشی بهێنێت و جه‌ژن و بۆنه‌كانی داهاتوومان له كه‌ش و دۆخێكی باشتردا بكه‌ینه‌وه.
جه‌ژن له كاتێكدا دێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی بووه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موومان له هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه، یه‌كڕیز و ته‌با كار بكه‌ین و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه و تێپه‌ڕاندنی سه‌ختییه‌كان. ته‌نها به كاری پێكه‌وه‌یی و ته‌بایی و هاوكاریی هه‌موو لایه‌كمان، وه‌ك قه‌یرانه‌كانی پێشتر ده‌توانین ئه‌م دۆخه‌ش تێپه‌ڕێنین و پێكه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وین.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چه‌ترێك ده‌بێت بۆ ته‌بایی و یه‌كگرتووییی هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تیكردنی هاووڵاتیان به ته‌واوی جیاوازیی ئینتیمای حزبی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كولتوورییه‌وه، له‌م پێناوه‌شدا و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان، له كار و هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له هه‌مووان پیرۆز بێت، هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم و داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م ڕێنمایییه‌كانی خۆپارێزی ڕه‌چاو بكه‌ن.
خوای مه‌زن كوردستان و هه‌موو لایه‌ك بپارێزێت.