نه‌وا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باس له‌وه‌ده‌كات ئێران له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا له 40 وڵات زیاتر له 360 كرده‌وه‌ی توندوتیژی و "تیرۆر"ی ئه‌نجامداوه.
به‌پێی نوێترین راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئێران له ژێر په‌رده‌ی كاری دیپلۆماسی به‌شێك له‌و كرده‌وانه‌ی بۆ كردنه ئامانجی به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ئه‌نجامداوه و به‌شێكی تریشیان له لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران و ئه‌و گروپانه‌وه ئه‌نجامدراون، كه شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت بۆ ئێران ده‌كه‌ن.
هه‌ر له راپۆرتكهدا هاتووه، سوپای پاسداران به به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه له رۆژنامه‌نوسان و چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات و ئامانجیشی بێ ده‌نگ كردنی هێزه ئۆپۆزسیۆن و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانه.