ئه‌یاد عه‌لاوى: عیراق بووه‌ته‌ شانۆى تیرۆر و ئاژاوه‌

25/05/2020 عێراق

نه‌وا
ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى ئیئتلافى نیشتمانى ده‌ڵێت، عیراق بوه‌ به‌ شانۆى تیرۆر و ئاژاوه‌ و هاوارى یارمه‌تیدان ده‌كات و له‌ ده‌ربه‌ده‌یى و ئاواره‌ییدا ده‌ژى.
عه‌لاوى له‌ ئه‌كاونتى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى، "داواى هه‌ستانه‌وه‌ى عیراقى دڵ زیندوو ده‌كه‌م كه‌ نه‌وه‌كانى به‌ ده‌ربه‌ده‌رى ده‌ژین له‌نێوان خێوه‌تگه‌كان و خانوه‌ روخاوه‌كاندا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، "عیراق بوه‌ به‌ په‌نابه‌ر و ئاواره‌ و نه‌بوو و شه‌هید، عیراق بوه‌ به‌ شانۆى تیرۆر و ئاژاوه‌".
سه‌رۆكى ئیئتلافى نیشتمانى رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، عیراق هاوارى هاوكارى ده‌كات و ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ خێره‌كه‌ى تا رۆژى كۆتایى ته‌واو نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group