نه‌وا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تا ئێستا ته‌نها پێشنیاره‌و نه‌بوونه‌ته بڕیار.
شیروان میرزا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ماڵپه‌ڕی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تائێستا ته‌نها پێشنیاره‌و هیچ بڕیارێكی له‌باره‌وه نه‌دراوه، به‌پێی ئه‌و پێشنیارانه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه ته‌نها فه‌رمانبه‌ره پله باڵاكان ده‌گرێته‌وه.
راشیگه‌یاند، تا ئه‌م ساته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیچ پێشنیارێكی سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه.
له‌ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كورتهێنانی بودجه‌ی عیراق به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر، حكومه‌تی عیراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی قوڵی دارایی بووه‌و حكومه‌ت رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامبێت ناتوانرێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به ته‌واوه‌تی دابین بكرێت و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین پێشنیاركرا یه‌كێك له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه به شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی و چه‌ند پێشنیارێكی دیكه.