نه‌وا
سه‌رۆكی پزیشكانی نیشته‌جێی سلێمانی ئاشكرایكرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی پشتگیریی داواكارییه‌كانیان ده‌كات، دوپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه، 30 رۆژ جارێك موچه وه‌رنه‌گرتن ده‌وام ناكه‌ن.
دكتۆر شڤان كورده سه‌رۆكی پزیشكانی نیشته‌جێی پارێزگای سلێمانی له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نه‌وا، كه تایبه‌ت بوو به مانگرتنی پزیشكانی نیشته‌جێ له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، رایگه‌یاند، نزیكه‌ی هه‌زار پزیشكن، كه سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن له كۆیه‌وه تا گه‌رمیان له‌سه‌ر شانی ئه‌وانه، پێشتر حكومه‌تیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر 30 رۆژ جارێك موچه وه‌رنه‌گرن، ئاماده نین ده‌وام بكه‌ن، چه‌ند مانگێكیش له‌به‌ر هاوولاتیان ده‌وامیان كرد، به‌ڵام چیتر ده‌وام ناكه‌ن.
سه‌رۆكی پزیشكانی نیشته‌جێی پارێزگای سلێمانی وتیشی، موچه مافی خۆیانه و كه‌س بێ موچه ناتوانێت ده‌وام بكات، به‌یاننامه‌شیان بڵاوكردوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه به وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه پێنه‌گه‌یشتوه.
دكتۆر شڤان كورده ئاشكراشیكرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی پشتگیری له داواكارییه‌كانیان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و پرسه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه نه‌ك ته‌ندروستیی سلێمانی.
سه‌رۆكی پزیشكانی نیشته‌جێی سلێمانی راشیگه‌یاند، تا ئێستا 20 پزیشكیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه ته‌ندروستیی هه‌ندێكیان خراپه.