بۆچی لیڤەرپوڵ گرێبەستی لەگەڵ تیمۆ ڤێرنەر واژۆنەكرد؟

07/06/2020 وەرزش

نەوا
یۆرگن كلۆب راهێنەرە ئەڵمانییەكەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هۆكاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لەگەڵ تیمۆ ڤێرنەر یاریزانی هاونیشتمانی ئاشكرادەكات.
چەند رۆژێكە گرێبەستی نوێی نێوان چێڵسی ئینگلیزی و ڤێرنەر باس و خواسی میدیاكانە و دەوترێت ئەو هێرشبەرە لاوەی یانەی رێد بۆڵ لایپزیگ-ی ئەڵمانی بە 55 ملیۆن یورۆ دەچێتە خولی نایابی ئینگلیزی.
لەبارەی ئەو یاریزانە و هەواڵەكان لەبارەی چونی بۆ چێڵسی، كلۆب راهێنەری لیڤەرپوڵ لە دیدارێكی لەگەڵ "سكای ئەڵمانیا" وتویەتی "ڤێرنەر یاریزانێكی مەزنە، هاوشێوەی كای هاڤێرتزی ئەڵمانی و دوو یاریزانی دیكەی سەر ئەم هەسارەیەیە".
وتیشی "زۆر شت هەن دەبێت لەئارادابن بۆ گرێبەستكردن، وەك هەلی گونجاو و ساتی گونجاو، شەش هەفتە لەمەوبەر نەمدەزانی جارێكی دیكە یاری تۆپی پێ دەكەینەوە".
هەروەها كلۆب باسی لەوەكردوە، یانەكەیان بەرلەوەی گرێبەستی نوێ بكات، زۆر بیردەكاتەوە، چونكە دەبێت ئەو قەرەبوە داراییە بكاتەوە، كە بەهۆی كۆرۆناوە دوچاری بوە.
دەشڵێت "پێویستە بەهانەمان هەبێت بۆ ئیدارە و هاندەرانی لیڤەرپوڵ ئەگەر گرێبەست بە بەهای 50 یاخود 60 ملیۆن پاوەند لەگەڵ یاریزاندا بكەین، بەتایبەت كە ئێستا پارەیەكی زۆرمان لەدەستدەچێت، لەكاتێكدا یارییەكان بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچن".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group