نه‌وا
عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتی حیكمه‌ى نیشتمانى به‌پێویستى ده‌زانێت دادپه‌روه‌رى به‌رانبه‌ر كورده فه‌یلیه‌كان به‌دیبهێنرێت، چونكه ئه‌وان روبه‌ڕوى له‌ناوبردن و زوڵم و په‌راوێزخستن بونه‌ته‌وه.
عه‌ممار حه‌كیم رۆژى یه‌كشه‌ممه له‌كاتى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاندێكی كورده فه‌یلیه‌كان وتویه‌تی "مێژوى هاوبه‌ش و ئاڵنگاریه‌كان له‌گه‌ڵ كورده فه‌یلیه‌كان كۆى كردونه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى رژێمى دیكتاتۆری و قۆناغى بنیادنانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى عیراقى نوێ‌دا بوه".
حه‌كیم ته‌ئكیدى له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، پێكهاته‌كانى عیراق گرنگن و پێویسته بونیان هه‌بێت و له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تى عیراقی‌دا نوێنه‌ریان ئاماده‌بێت.
سه‌رۆكى ره‌وتی حیكمه‌ى نیشتمانى به‌پێویستیشى ده‌زانێت دادپه‌روه‌رى به‌رانبه‌ر كورده فه‌یلیه‌كان به‌دیبهێنرێت، چونكه ئه‌وان روبه‌ڕوبوى له‌ناوبردن و زوڵم و په‌راوێزخستن بونه‌ته‌وه.