نه‌وا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عیراق هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ی ئاماژه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنا جێى نیگه‌رانین، ده‌شڵێت، له كۆنترۆڵكردنی په‌تاكه نزیك بون، به‌ڵام حكومه‌تی پێشوو بڕیاری به په‌له‌ی دا.
حازم جه‌میلى بریكاری وه‌زیرى ته‌ندروستیى عیراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى، ژماره‌ى رۆژانه‌ى توشبوانى كۆرۆنا هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاندوه و ئه‌وه‌ش زۆر جێى دودڵى و نیگه‌رانییه به‌هۆى پابه‌ندنه‌بونى هاووڵاتیانه‌وه به قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه.
بریكاری وه‌زیرى ته‌ندروستی باسى له‌وه‌شكردوه، به‌رزترین ژماره‌ى تۆماركراوى رۆژانه هه‌زار و 252 توشبو بوه، ئه‌وه‌ش ته‌قینه‌وه‌ى مه‌ترسیدارى په‌تاكه‌یه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانیش زۆر به‌رزبوه‌ته‌وه و رۆژانه زیاتره له 30 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌چه‌ند رۆژى داهاتودا ژماره‌ى توشبوان بگاته سه‌رو 15 هه‌زار كه‌س.
جه‌میلى پێشى وایه، راشیگه‌یاندووه "زۆر نزیك ببوینه‌وه له كۆتاییهێنان به مه‌ترسیى كۆرۆنا له ناوه‌ڕاستى مانگى ره‌مه‌زاندا، به‌ڵام حكومه‌تى پێشوو بڕیارى به‌په‌له‌ى دا، بۆیه پێویستمان به بڕیارى به‌هێز و چالاك هه‌یه، كه به‌ستنى ده‌مامك له شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان و فه‌رمانگه‌كاندا بسه‌پێنێت، هه‌روه‌ها ده‌ستكێشیش له‌ده‌ست بكرێت.