نه‌وا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق باس له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دو شه‌ممه‌ی لیژنه‌كه‌یان ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "به‌پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی دارایی "پێشوو" هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه به پێناسی گومرگیه‌وه.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق له په‌یجی خۆی نوسیویه‌تی: "سه‌باره‌ت به یاسای قه‌رز ئاراسته‌ی گشتی لیژنه وایه یاساكه له سه‌ر شیوه‌ی چه‌كێكی سپیی بۆ حكومه‌ت واژۆ ناكه‌ین، به‌ڵكو كۆمه‌لێك رێوشوێنی توند بۆ سنورداركردنی قه‌رزه‌كه له چه‌ند رویه‌كه‌وه له یاساكه‌دا داده‌نێین ئه‌و كاته ده‌كرێ په‌سه‌ند بكرێت، له‌باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 باسی له‌وه‌كردووه، ئاراسته‌یه‌كی به‌هێزی ناو لیژنه‌ی دارایی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مسال حكومه‌ت فریای ناردنی یاسای موازه‌نه ناكه‌وێ، به‌ڵام چه‌ندین ده‌نگیش له‌ناو لیژنه‌كه و ناو په‌رله‌مان هه‌یه كه ده‌بێ حكومه‌ت پابه‌ندبێت و ده‌بێ تا 30ی ئه‌م مانگه ره‌شنوسی موازه‌نه بگاته په‌رله‌مان".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌شی وتووه: "راپۆرتێكی وه‌زارتی دارایی "پێشوو" هاتبو سه‌باره‌ت به كێشه‌ی گومرگ و نه‌گه‌راندنه‌وه‌ی داهات و پابه‌ندنه‌بونی هه‌رێم به پێناسی گومرگیه‌وه‌و له‌و راپۆرته‌دا باسی پابه‌ند نه‌بونی هه‌رێمی تێدایه به دورودرێژی، هه‌روه‌ها پێشنیاری دانانه‌وه‌ی خاڵی گومرگی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی تێدابو ره‌تمانكرده‌وه گوتمان ئه‌وه چاره‌سه‌ر نیه و له زیانی خه‌ڵكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به گوێره‌ی ده‌ستور رێگری له‌و مافیاییه بكرێ كه له گومرگه‌كانی عیراق به‌گشتی ده‌كرێ، كردمانه بڕیاری لیژنه‌كه، كه راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌ت سه‌باره‌ت به گومرگه‌كان بنێردرێ بۆ حكومه‌تی فیدراڵ له گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بیكه‌نه خاڵێكی دانوستانی نێوانیان".