نه‌وا
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی رایگه‌یاند، له‌م مانگه‌وه باجی ده‌رامه‌ت له‌سه‌ر موچه‌ی ته‌واوه‌تیی فه‌رمانبه‌ران وه‌رده‌گیرێت، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی.
ئه‌و راوێژكاره به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی عیراقی وتوه، یاسای باجی ده‌رامه‌ت له‌سه‌ر موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر موچه‌ی ته‌واوه‌تی ده‌بێت واته بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌كانیش ده‌گرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، یاسای باج له‌سه‌ر داهات جێگیره و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بڕی 10 بۆ 15 هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گیرێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، پێشنیاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پاشه‌كه‌وتی موچه، ره‌تكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی یاسای باجی ده‌رامه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ موچه‌دا ده‌كرێت و ته‌نها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ناگرێته‌وه، كه له 500 هه‌زار دینار كه‌متر وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، كه بابه‌ته‌كه تاووتوێ كراوه و هیچ فه‌رمانێكی ره‌سمییش ده‌رنه‌كراوه، حكومه‌تی عیراقیش هه‌وڵده‌دات موچه‌ی مانگی حوزه‌یران دابین بكات.