ئه‌ندامێكی لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى: لیژنه‌ى دانوستانكار ناتوانێت خۆى لابدات له‌ بڕیارى ده‌ركردنى هێزه‌ بیانیه‌كان

11/06/2020 عێراق

نه‌وا
بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، پەشیمانبونەوە لە بڕیاری دەركردنی هێزە بیانیەكان لە عیراق بوونی نییە و لیژنەی دانوستانكار لەگەڵ واشنتۆن ناتوانێت خۆی لێ لابدات، بۆیە پێویستە بەپێی بڕیاری پەرلەمان كار بكات و رونیبكاتەوە، كە چی دەكات.
بەدر زیادی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: لیژنەی دانوستانكار لەگەڵ لایەنی ئەمریكی پێویستە ئەوە بۆ پەرلەمان رونبكاتەوە، كە لەگەڵ لایەنی ئەمریكی گفتوگۆ لەسەر چی دەكات بۆ ئەوەی پەرلەمان ئاگاداری ئەوە بێت، كە لە دانوستانەكاندا چی رودەدات، چونكە پەرلەمان خاوەنی بڕیاری دەركردنی هێزە بیانیەكانە.
باسی لەوەشكردوە: پەرلەمان بڕیاری خۆی داوە لەسەر ئەوەی عیراق چۆڵ بكات لە هێزە بیانیەكان و ئەو بڕیارە پەشیمان بونەوە نییە لێی، بۆیە پێویستە وەفدی دانوستانكار ئەوە بزانێت و پابەندبێت پێوەی.
ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایشی و بەرگری ئەوەشی رونكردوەتەوە: پێویستە بنكە سەربازییەكان بەگەڕێنرێنەوە بۆ هێزە ئەمنیەكانی عیراق، بەتایبەتی كە بەپێی بڕیارەكەی پەرلەمان پێویستە هیچ هێزێكی بیانییان تێدا نەمێنێت و خاوەندارێتییان بەگەڕێتەوە بۆ عیراقییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group