هەفتەیەكی دیكە چارەنوسی چامپیۆنزلیگ یەكلادەبێتەوە

11/06/2020 وەرزش

نەوا
یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا (وێفا) رایگەیاند، پێدەچێت هەفتەی داهاتو بڕیارێك لەبارەی چارەنوسی یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكان و یورۆپا لیگ بدات.
بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە مانگی ئاداری رابردوەوە یارییەكانی هەموو خول و پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا و جیهان راگیراون، لەوبارەیەشەوە هەردوو خولی چامپیۆنزلیگ و یورۆپالیگ زەرەرمەندی یەكەمن و یەكێتیی تۆپی پێی كیشوەرەكە بەنیازە هەفتەی داهاتو یەكلاییانبكاتەوە.
سەبارەت بەو بڕیارە، چاوەڕواندەكرێت لە كۆبونەوەی رۆژی 17ی ئەم مانگەی لیژنەی تەنفیزی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا هەردوو پاڵەوانێتییەكە یەكلابكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group