پاریس سان جێرمان ماڵئاوایی لە دوو كۆڵەكەی تیمەكەی دەكات

14/06/2020 وەرزش

نەوا
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بڕیاری دا دەستبەرداری تیاگۆ سیلڤای كاپتن و ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبەری بێت، كە كۆڵەكەی سەرەكی تیمەكەیانە.
لەوبارەیەوە لیوناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشیی یانە پاریسییەكە ئاماژەی بەوەكرد، پاش تەواوبونی وەرزی ئەمساڵی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، هەردوو یاریزانە ئەستێرەكە ریزی یانەكەیان بەجێدەهێڵن.
هەردوو یاریزانە بەرازیلی و ئۆروگواییەكە لەم مانگەدا گرێبەستەكانیان لەگەڵ پاریس سان جێرمان كۆتایی دێت و لیوناردۆش دەڵێت "گرێبەستیان لەگەڵدا نوێ ناكەینەوە".
ئەو بەڕێوەبەرە وەرزشییە دەشڵێت "بڕیارێكی لەو شێوەیە قورس بوو، چونكە هەردوو یاریزانەكە جێپەنجەیان لە مێژووی یانەكەدا بەجێهێشتوە، بەڵام بە عەقڵ و لۆژیك بڕیارەكەمان داوە".
هەروەها ئەوەشی ئاشكراكرد، كە پێشبینی دەكات وەرزی داهاتوش نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی لەگەڵیان بەردەوام بێت.
جێی باسە كاڤانی لە ساڵی 2013وە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كردوە و زیاتر لە 300 یاری كردوە، 200 گۆڵی تائێستا تۆماركردوە و گۆڵكەری مێژوویی یانە پاڵەوانەكەی فەرەنسایە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group