نه‌وا
هاوپه‌یمانیی فه‌تح بۆردومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان به سوكایه‌تیئامێز و ئیستیفزازیی وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش سكاڵا تۆماربكرێت.
هاوپه‌یمانیی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا بڵاوكرده‌وه و ئیدانه‌ی ده‌كات، ده‌ڵێت "په‌لاماردانی سه‌روه‌ریی نیشتمانی و پێشلكردنێكی رونی یاسا و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و لێدانه له پره‌نسیپی دراوسێیه‌تیی باش".
هاوپه‌یمانیی فه‌تح راشیگه‌یاندووه "ئه‌مه كارێكی سوكایه‌تیئامێزه و زیاتر له جارێكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه دووباره ده‌بێته‌وه و پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه، بۆیه جارێكی دیكه جه‌خت له داواكه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ توركیا هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه".
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی هادی عامری بۆردومانه‌كان به په‌یامێكی سیاسیی ناشایسته وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت "له كاتێكدایه ئه‌نقه‌ره ده‌خوازێت په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگیی ئابوری، بازرگانی و ئه‌منی و نه‌وتی له‌گه‌ڵ به‌غدا فراوانتر بكات و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا به‌م نزیكانه سه‌ردانی عێراق بكات".
هاوپه‌یمانیی فه‌تح داوا له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ده‌كات به فه‌رمی سكاڵا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و رێكخراوی هاركاریی ئیسلامی له‌باره‌ی پێشلكارییه دوباره‌بوه‌كانی توركیا تۆماربكه‌ن.