نه‌وا
لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عیراق پیلانێكی مه‌ترسیدار دژبه ئابوری وڵات ئاشكراده‌كات و به‌ڵگه‌ش ده‌خاته‌ڕو.
ئه‌مڕۆ سه‌لام شممه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان له په‌رله‌مانی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و پیلانه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له ماوه‌ی رابردودا به ئاشكرا بازاڕه ناوخۆییه‌كانی عیراق له به‌رهه‌می هێنراودا نغرۆ كراون و وه‌ك ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ده‌بینرێت بۆ زیانگه‌یاندن به به‌رهه‌می ناوخۆیی.
ده‌شڵێت "زۆرینه‌ی به‌رهه‌م و به‌روبومه‌كانی كشتوكاڵی و په‌له‌وه‌ری له عیراقدا گه‌یشتوه‌ته خۆبژێوی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش به پاڵشتی لیژنه‌كه‌مان پلان داده‌نێن بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌می زیاده ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه بكه‌ن".
سه‌لام شممه‌ری جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی سوربون له‌سه‌ر هێنانی پێداویستی هاوشێوه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ و به‌و رێژه به‌رزه، پیلانگێڕییه‌كی پیسه بۆ لێدان له ئابوری نیشتمانی، كه جوتیار و خاوه‌ن كێڵگه‌كان به تایبه‌تی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ش، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی عیراق داوا له حكومه‌ت ده‌كات رێوشوێنه‌كانی له ده‌روازه سنورییه‌كاندا توندتر بكاته‌وه و رێ نه‌دات هیچ به‌رهه‌مێك بهێنرێته ناوه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت "پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌ره‌ری وا گه‌وره له عیراق ده‌ده‌ن، بدرێنه دادگا و تۆمه‌تی لێدان له ئابوری نیشتمانی له‌پێناو لایه‌نی ده‌ره‌كی، روبه‌ڕویان بكرێته‌وه".