عیراق...چەند لیژنەیەك بۆ ئاشكراكردنی ئەو لایەنانەی كە هێرشی موشەكیی ئەنجام دەدەن پێكدەهێنرێت

16/06/2020 عێراق

نەوا
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند، چەند لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ ئاشكراكردن و راوەدوونانی ئەو كەس و لایەنانەی كە موشەك ئاراستەی ژمارەیەك ئامانجی گرنگ دەكەن لە بەغدا.
لەوبارەیەوە لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرایكردووە كە چەند لیژنەیەكیان بە ئامانجی راوەدوونانی ئەو لایەنانەی كە موشەك ئاراستەی ژمارەیەك ئامانجی گرنگ لە بەغدا دەكەن، پێكهێناوە بۆ ئەوەی بدرین بە دادگا و وتی: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەردەوامە لە كاركردن و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان".
باسی لەوەیشكردووە كە ئەو پرسە ئاسان نییە و پێویستی بە وردبینی و بەدواداچون هەیە بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەكییەكان ئاشكرا بكرێن و وتی: "لیژنەكان دەستیان بەكاركردن كردووەو ئەنجامەكانیان بۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بەرزدەكرێتەوە تا بڕیار لەوبارەیەوە بدات".
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە هەوڵی زیاتر لە پێناو پاراستنی شكۆی وڵاتدا دەخەنەگەڕ و رێگەیش نادەن پێشلێكاری ئەمنیی روبدات.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group