عیراق یادداشتی ناڕەزایەتی ئاراستەی توركیا كرد

16/06/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەسەر هێرشەكانی ئەم دواییەی توركیا، باڵیۆزی ئەو وڵاتەی لە بەغدا بانگهێشت كرد و یادداشتی ناڕەزایەتی رادەست كرد.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردەوە، فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغدا بانگهێشتكراوە و بە هۆی هێرشەكانی ولاتەكەیەوە بۆ سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و نەینەوا یادداشتی ناڕەزایەتی رادەست كراوە.
راشیگەیاندووە، ئەو هێرشانەی توركیا، پێچەوانەی ڕێككەوتننامە و یاسا نێودەوڵەتییەكان و پەیوەندی هاوڕێیانە و بنەماكانی دراوسێیەتی و ڕێزگرتنی هەردوولان.
لەو یاداشتەدا داوا لە حكومەتی توركیاش كراوە هێرشە سەربازیەكانی ڕابگرێت، عیراقیش ئامادەیی نیشانداوە بۆ هاوكاری هاوبەش لە پاراستنی سنورەكان بەجۆرێك كە لەبەرژەوەندی هەردوولا بن.
شەوی یەكشەممە و بەرەبەیانی رۆی دووشەممە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا هێرشیان كردە سەر چەند ناوچەیەكی هەرێم و كەمپی پەنابەرانی مەخمور و چیای شەنگال.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group