عیراق.. 60 كەسی تر بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

16/06/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایدەگەیەنێت كە لەماوەی‌ 24 كاتژمێری رابردودا 60 هەڵگری‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.
 بەپێی نوێترین راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی‌ 24 كاتژمێری رابردودا هەزارو 385 كەس توشی‌ كۆرۆنا بون‌و 60 هەڵگری‌ ڤایرۆسەكەش گیانیانلەدەستداوە.
راشیگەیاندووە،  591 توشبوی كۆرۆناش لەسەرتاسەری‌ عیراق چاكبونەتەوە.
بەپێی‌ ئامارەكانی‌ وەزارەتی تەندروستی عیراق، ژمارەی‌ ئەو كەسانەی‌ تائێستا توشی‌ كۆرۆنا بون گەیشتە 22 هەزارو 700 كەس، لەو ژمارەیە 9 هەزارو 862 توشبو چاكبونەتەوەو 712 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group