نه‌وا
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا، پۆمپیۆ خۆشحاڵیی واشنتۆنی به ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ربڕیوه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، هه‌ردوولا قسه‌یان له‌سه‌ر دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئه‌مریكا و عێراق كردووه، هاوڕا بوون، كه ئه‌و دیالۆگه ده‌رفه‌تێكه هه‌ردوولا بتوانن په‌یوه‌ندیی نێوانیان به‌هێزبكه‌ن.
لای خۆیه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، فوئاد حسێن و پۆمپیۆ قسه‌یان له‌سه‌ر هاریكاریی نێوان به‌غدا و واشنتن له‌بواره‌كانی وزه و ژێرخان و وه‌به‌رهێنان كردوه، فوئاد حسێن رایگه‌یاندووه، عێراق هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به پره‌نسیپی ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆیی، رێزگرتن له سه‌روه‌ریی عێراق، به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری عێراقی.
مایك پۆمپیۆش دوپاتیكردوه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی خۆشحاڵه به ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی دیالۆگی ستراتیژی، هیوای خواستووه به‌رده‌وام بن بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و گفتوگۆیانه.
هه‌روه‌ها فوئاد حسێن به پۆمپیۆی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر دۆخی ته‌ندروستی رێگه‌ی بدات، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی واشنتن ده‌كات.