كچێكی تەمەن 5 ساڵان خۆی رادەستی پۆلیس دەكات

17/06/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
كچێكی تەمەن 5 ساڵانی چینی پاش ئەنجامدانی هەڵەیەك بەرانبەر بە كچە هاوڕێیەكی، بە پێی خۆی دەچێتە بنكەیەكی پۆلیس و داوا دەكات بۆ ماوەی 5 رۆژ دەستبەسەری بكەن.
بەگوێرەی گێڕانەوەی چیرۆكەكە لەلایەن كەناڵی CGTNی فەرمی چین، ئەو كچە منداڵە چۆتە بنكەی پۆلیسی شۆنگمن لە شاری ونلینگ لە هەرێمی چیانگ لە خۆرهەڵاتی وڵاتەكەیان و بە پۆلیسی وتوە "دەمەوێت 5 رۆژ دەستبەسەرم بكەن".
كاتێك پۆلیسەكە لێی پرسیوە: بۆچی دەستبەسەرت بكەین؟ كچەكە لە وەڵامدا چیرۆكەكەی بە تەواوەتی گێڕاوەتەوە و وتویەتی "كچێكی هاوڕێم لە باخچە، هاتە ماڵمان تا پێكەوە یاری بكەین، بەڵام كاتێك رۆیشتەوە ماڵی خۆیان كاتژمێرە زیرەكەكەی لەبیرچو، كاتێك منیش كاتژمێرەكەیم دۆزییەوە و بە دڵم بوو، نەمگەڕاندەوە بۆی، بەڵكو لەناو جانتاكەمدا شاردمەوە و بردم بۆ باخچە...دواتر كاتێك دایكم ناو جانتاكەمی چاك دەكرد، كاتژمێرەكەی دۆزیەوە و بابەتەكەی زانی زۆر توڕە بو، بۆیە پاش سەرزەنشت كردنم و توڕە وبن، داوای لێكردم بێم بۆ لای پۆلیس تا خۆم رادەست بكەم، چونكە دایكم ئەو كارە بە دزی دادەنێت".
پاش ئەوەی ئەفسەرەكەی بنكەكە گوێبیستی چیرۆكەكە دەبێت، ئامۆژگاری منداڵەكە دەكەن و داوای لێدەكەن بە زووترین كات كاتژمێرەكە بگەڕێنێتەوە بۆ هاوڕێكەی و داوای لێبوردنیش بكات..كچەكەش پاش ئەوەی زانیویەتی هەڵەی كردوە، دایكی چوە بۆ بنكەكە و بردویەتیەوە ماڵەوە.
پەندێكی چینی هەیە دەڵێت "كاری خراپ مەكە، هەرچەند بچوكیش بێت". ئەو دایكەش رێك ئەو پەندەی فێری كچەكەی كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group