سەركردەیەكی رەوتی سەدر: توركیا دەیەوێت بەشێك لە خاكی عیراق داگیر بكات

17/06/2020 عێراق

نەوا
سەركردەیەكی رەوتی سەدر دەڵێت، ئامانج لە هێرشەكانی توركیا داگیركردنی بەشێك لە خاكی عیراقە.
حاكم زاملی سەركردە لە رەوتی سەدر لە تویتێكدا رایگەیاندوە، "دەستدرێژییە بەردەوامەكانی توركیا بۆسەر خاكی عیراق، بە پاساوی هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان تەنها بیانوە".
ئاماژەی بەوەشكردوە، توركیا بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی بەشێك لە خاكی عێراق ئەو پاساوە دەهێنێتەوە، وەك چۆن لە هەریەك لە وڵاتانی سوریا و لیبیا ئەو كارە دەكات.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە درەنگانی شەوی سێ شەممە توركیا هێرشی زەمینی بۆ سەر ناوچەی حەفتانین لە پارێزگای دهۆك دەستپێكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group