نه‌وا
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عیراق رایگه‌یاند، ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ دواخراوه.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 له 06-12-2020 ده‌ستپێده‌كات و له 18-03-2021 كۆتایی دێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌رزی دووه‌می خوێندن له 11-04-2020 ده‌ستپێده‌كات و له 22-07-2021 كۆتایی دێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه "به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه ته‌ندروستییه‌ی له ئه‌نجامی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) هاتوه‌ته ئاراوه، كاركردن به میكانیزمی فێركردن به ئۆنلاین به‌رده‌وام ده‌بێت.
له مانگی ئاداری رابردووه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق، ده‌وامی قوتابخانه، زانكۆ و په‌یمانگاكان دواخراوه.