نه‌وا
راپۆرته ئیسپانییه‌كان باس له ئه‌گه‌رى جیابونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ی گه‌وره له ئیسپانیا ده‌كه‌ن، ئه‌ویش جیابونه‌وه‌ى میسى و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌یه دواى نزیكه‌ى 20 ساڵ له په‌یوه‌ندییه‌كى تایبه‌ت و ناوازه.
رۆژنامه‌ى "ماركا"ى ئیسپانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، میسى له وه‌رزى 2020 بۆ 2021 له كامپ ن‌و ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له‌كۆتایى ئه‌و وه‌رزدا به‌رشه‌لۆنه جێده‌هێڵێت.
پێشتر رادیۆى "كادینا سێر"ی ئیسپانی ئاماژه‌ى به‌وه‌دابو، میسى ته‌مه‌ن 33 ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه نوێ ناكاته‌وه و پلانى ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌ساڵێكدا یانه‌كه جێبهێڵێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، باوكى میسى، كه به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانیه‌تى له‌گه‌ڵ یانه‌كه له گفتوگۆدابون بۆ درێژكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه‌كه، كه له ساڵى 2017 واژۆ كراوه، به‌ڵام میسى نایه‌وێت چیتر له كامپ ن‌و بمێنێته‌وه، چونكه توڕه‌یه له‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانیانه‌ى به به‌رپرسى ده‌زانن له‌وه‌ى له یانه‌كه‌دا روده‌دات وه‌ك له‌سه‌ركارلابردنى "ئیرنستۆ ڤاڵڤێردى" راهێنه‌رى پێشوو.
سه‌باره‌ت به یانه‌ى داهاتووى میسى-یش، كریستیان مارتن رۆژنامه‌نوسى وه‌رزشى ئه‌رجه‌نتینى وتویه‌تى، یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى ئینگلیزى هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى میسى و بونى جۆسێپ گواردیۆلاش له پۆستى راهێنه‌رایه‌تى یانه ئینگلیزیه‌كه، له‌وانه‌یه ئاسانكاری بكات بۆ گواستنه‌وه‌ى به‌هره‌مه‌نده ئه‌رجه‌نتینییه‌كه.
وتوشیه‌تی "ناتوانم ئه‌وه ته‌ئكیدبكه‌مه‌وه، به‌ڵام گواستنه‌وه‌ى میسى بۆ یانه ئینگلیزیه‌كه ئه‌گه‌رێكى راسته‌قینه‌یه".