نهوا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، لە فەرمانێکی وەزاریدا ئاماژه بۆ ئهوهدهكات، "ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا دەخوێن و نەگەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان بەهەمان شێوازی خوێندنی ئاسایی ماوەی خوێندنی (ONLINE) ـەکەیان بۆ هەژمار دەکرێت".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکی وەزاریدا، کە واژۆی ئارام محهمهد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای بەسەرەوەیە، چەند بڕیارێکی نوێی دهركردوه.
لە فەرمانە وەزارییەکەدا ئاماژە بە حەوت خاڵ کراوە، کە بریتین لە:
یەکەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی دەرەوەی وڵات (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) کە نەگەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و دەوامی زانکۆکانیان وەستاوە، بەڵام بەشێوەی (ONLINE) بەردەوامن لە خوێندن. ئەوا بە هەمان شێوازی خوێندنی ئاسایی ماوەی خوێندنی (ONLINE) ـەکەیان و بڕوانامەکانیان بۆ هەژمار دەکرێت. واتە ئەو ماوەیەی کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوازی (ONLINE) بەردەوام بوون لە خوێندن وەک ئەوە وایە کە نیشتەجێی وڵاتی خانەخوێ بووبن.
دووەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی دەرەوەی وڵات (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) کە گەڕاونەتەوە و دەوامی زانکۆکانیان وەستاوە، بەڵام بەشێوەی (ONLINE) بەردەوامن لە خوێندن ، ئەوا بەهەمان شێوازی خوێندنی ئاسایی ماوەی خوێندنی (ONLINE) ـەکەیان و بڕوانامەکانیان بۆ هەژمار دەکرێت. واتە ئەو ماوەیەی کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوازی (ONLINE) بەردەوام بوون لە خوێندن وەک ئەوە وایە کە نیشتەجێی وڵاتی خانەخوێ بووبن.
سێیەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی دەرەوەی وڵات (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) کە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و زانکۆکاکنیان شێوازی خوێندنی (ONLINE) پەیڕەوناکات، ئەوا ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان تا ئەو کاتەی کە دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکەنەوە ( راستەوخۆ بە شێوازی (ONLINE) بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە، واتە بۆیان بە مۆڵەتی خوێندن هەژماردەکرێت بە مەرجێک تەواوی بەڵگەنامەی پێویست پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکرێت.
چوارەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی دەرەوەی وڵات (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) کە لەبەر هەر هۆیەک بێت نەگەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، زانکۆکانیان شێوازی خوێندنی (ONLINE) پەیڕەوناکات، ئەوا ماوەی مانەوەیان لە وڵاتی خانەخوێ تا ئەو کاتەی کە دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکەنەوە ( راستەوخۆ بە شێوازی (ONLINE) بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە، واتە بۆیان بە مۆڵەتی خوێندن هەژماردەکرێت بە مەرجێک تەواوی بەڵگەنامەی پێویست پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکرێت.
پێنجەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە، بەڵام دەستیان بە پرۆسەی خوێندن نەکردووە، ناکرێت بەشێوازی (ONLINE) دەست بە خوێندن بکەن.
شەشەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە مۆڵەتی خوێندنیان تەواوبووە و بەڵام خوێندنەکەیان تەواو نەکردووە، ئەوا پێویستە داوای درێژکردنەوەی مۆڵەتی خوێندن بکەن بە هەمان رێکاری پێشوو کە لە درێژکردنەوەی مۆڵەتی خوێندن بۆ قوتابی و خوێندکارانی دەرەوەی وڵات پەیڕەو دەکرا.
حهوتهم: قوتابیان و خوێندكارانی خۆشهویست ئاگادار دهكهینهوه، كه وهزارهتهكهمان تهواوی ئاسانكاری به لهبهرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا پێشكهش به بهڕێزتان دهكات، بهڵام دوای پێشكهشكردنی دۆكیۆمێنتی پێویست تایبهت به پڕۆسهی خوێندن و ههڵپهساردنی لهلایهن زانكۆی خانهخۆی.