نه‌وا
رابه‌ری باڵای ئایینی ئێران داوای له په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی كرد، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی كۆتایی كابینه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆمار هاوكاری بكه‌ن له سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كانی.
عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئایینی ئێران له ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، پێویسته حكومه‌ت تا كۆتایی خوله‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت له ئه‌ركه‌كانی.
وتیشی، پێویسته په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به‌ر وڵاته‌كه نه‌كه‌وێت و راشیگه‌یاند، هه‌رجۆره گرژی و ناكۆكیه‌ك له نێوان دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر رای گشتی و هاوڵاتیان داده‌نێت.
ئه‌م قسانه‌ی خامنه‌یی دوای ئه‌وه دێن كه له رۆژانی رابردوودا په‌رله‌مانتارانی ئێران 130 واژۆیان بۆ بانگهێشتكردن و لێپرسینه‌وه له حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌یان راده‌ستی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردبوو