نه‌وا
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاشته‌وایی له ئه‌فغانستان ئاشكرای كرد وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تالیبان هێزه‌كانی له پێنج بنكه‌ی سه‌ربازی كشاندۆته‌وه.
زه‌لمای خه‌لیلزاد نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاشته‌وایی له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، هه‌ر به‌و جۆره‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ تالیبان له ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر دیاری كرابوو، وڵاته‌كه‌ی له پێنج بنكه‌ی سه‌ربازی له ئه‌فغانستان كشاوه‌ته‌وه.
خه‌لیلزاد هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌و بنكانه نه‌كردۆته‌وه و راشینه‌گه‌یاندووه كه ئاخۆ بنكه‌كان راده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌فغانستان كراون یان رووخێنراون، به‌ڵام به‌پێی میدیاكانی ئه‌فغانستان ئه‌و بنكانه له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌رزنگان، هێلمه‌ند، په‌كتیا و لوغمانن.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه بڕیاربوو له قۆناغی یه‌كه‌مدا جگه له كشانه‌وه‌ی به‌شێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، تالیبان و حكومه‌تی ئه‌فغانستان ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی یه‌كتر ئازاد بكه‌ن و ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵام له بری ئه‌وه توندوتیژیه‌كانیان په‌ره‌ی سه‌ندووه.
مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ئه‌مریكا و تالیبان له قه‌ته‌ر رێككه‌وتنی ئاشتیان واژۆ كرد، به پێی رێككه‌وتنه‌كه پێویسته ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه و تالیبانیش كۆتایی به پشتگیری و حه‌واندنه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كان بهێنێت و له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئه‌فغانستان هه‌نگاوبنێت.