یانەیەكی چینی رامۆسی دەوێت و زۆر لە موچەی ریاڵ مەدرید زیاتری دەداتێ‌

23/07/2020 وەرزش

نەوا
رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە، یانەیەكی چینی داوای سێرجیۆ رامۆس دەكات و بۆ راكێشانیشی، پارەیەكی زۆری خستوەتە بەردەمی.
ماڵپەڕی "دیڤینسا سێنتراڵ"ی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، یانەیەكی چینی باش دەزانێت چونی سێرجیۆ رامۆس بۆ یانەكەی و خولی چینی چەند گرنگی دەبێت، لەبەرئەوەش پارەیەكی زۆری خستوەتە بەردەمی تا رازی بكات.
بەگوێرەی زانیارییەكان، یانەیەكی چینی ئامادەیە ساڵانە 22 ملیۆن یورۆ وەك موچە بداتە رامۆسی تەمەن 34 ساڵا ئەگەر بێبەرانبەر چوە ریزەكانیەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە لەئێستادا موچەی ساڵانەی رامۆس لە یانە ئیسپانییەكە 13 ملیۆن یورۆیە.
ماڵپەڕەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، یانەی ریاڵا مەدرید هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رامۆس دەدات كە تا كۆتایی وەرزی داهاتوی ماوە، بەڵام تائێستا هەنگاوی فەرمی بۆ ئەوە نەنراوە، هەروەها ئەستێرە ئیسپانییەكە چەندین ئۆفەری بەدەستگەیشتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group