نه‌وا
رۆى كین كاپتنى پێشوى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزى هێرشده‌كاته‌سه‌ر "د‌یڤید دى خیا"ى ئیسپانى و گۆڵپارێزى یانه‌كه و ده‌ڵێت "هه‌تا ئه‌و له یانه‌كه‌دا بمێنێته‌وه، ركابه‌ریى خولى ئینگلیزى ناكات".
رۆى كین له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، مانچسته‌ر یونایتد ناتوانێت ركابه‌ریى پرێمه‌رلیگ بكات تا دى خیا تۆڕی گۆڵى یانه‌كه بپارێزێت، بۆیه پێویسته ده‌ستبه‌ردارى ببێت.
باسى له‌وه‌شكردوه، هه‌رگیز له ئاره‌زومه‌ندانى گۆڵپارێزه ئیسپانییه‌كه نه‌بوه، چونكه هه‌ڵه‌ى زۆر ده‌كات و بوه‌ته‌هۆى ئه‌وه‌ى شه‌یتانه سوره‌كان چه‌ندین خاڵى گرنگ له‌ده‌ستبدات.
به‌بۆچونی كین ئه‌گه‌ر مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت ركابه‌ریى خولى ئینگلیزى بكات پێویستى به گۆڵپارێزێكى باشتره و چه‌ندین ساڵیشه پێویستى به‌و گۆڕانكاریه هه‌یه، چه‌ندین هێرشبه‌ر و یاریزانى ناوه‌ند دورخرانه‌وه و ده‌ستبه‌رداریان بون، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كى زیاتر ده‌ست به دى خیاوه بگرن ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى پێش چه‌ند ساڵێك كارى باشى كردوه.
كاپتنه‌كه‌ى پێشوى مانچسته‌ر یونایتد ده‌شڵێت "یانه‌ى لیڤه‌رپوڵ ده‌ستبه‌ردارى لۆریس كاریۆس بوو، پاره‌یه‌كى زۆرى خه‌رجكرد بۆ راكێشانى ئه‌لیسۆنى به‌رازیلى، بینیمان ئاستى یانه‌كه چۆن به‌رزبوه‌وه و ئاستى گۆڵپارێز چۆن گۆڕدرا، كێشه‌كه چییه؟ دى خیا هه‌ڵه ده‌كات بۆیه كاتى گۆڕینى هاتوه".