عیراق..زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی دیکە چاکبوونەوە

30/07/2020 عێراق

نه‌وا

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 85 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، دوو هەزار و 963 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆناش لە سەرتاسەری وڵاتەکە تۆمار کراون.
راشیگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 68 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق تائێستا 121 هەزار و 263 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکە تۆمارکراون، لەو ژمارەیە زیاتر لە 85 هەزار کەس چاکبوونەوە و چوار هەزار و 671 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group