لە عیراق هەزاران توشبوی نوێی كۆرۆنا راگەیەندرا

31/07/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی عیراق توشبونی هەزاران كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، نزیكەی دوو هەزاری دیكەش لە پەتاكە رزگاریان بوە.
رۆژی هەینی 31ی تەمموز وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئامارەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، سێ هەزار و 346 توشبوی نوێی ڤایرۆسەكە لە سەرتاسەری وڵاتدا تۆماركراون.
هەروەها ئەوەشی رونكردوەتەوە، كە هەزار و 888 لە توشبوانی ماوەی پێشو، لە پەتاكە چاكبونەتەوە. بەڵام 70 كەسیش لە توشبوان گیانیانلەدەستداوە.
كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا لە عیراقدا گەیشتوەتە 124 هەزار و 609 كەس، چاكبونەوە 87 هەزار و 434 حاڵەتە، گیانلەدەستدانیش گەیشتە 4 هەزار و 741 حاڵەت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group