وەزارەتی تەندروستیی عیراق: تەواو زەنگی ئاگاداركردنەوە لێی داوە

01/08/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی عیراق جەختدەكاتەوە، بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا زەنگی ئاگاداركردنەوەیە، بۆیە پێویستە بە توندترین شێوە سەرپێچیكارانی رێكارە خۆپارێزییەكان سزا بدرێن.
لە عیراق دەیان هەزار توشبوی كۆرۆنا و هەزاران گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون، پابەندنەبونیش بە رێنماییە تەندروستییەكانەوە ژیانی هاووڵاتیانی خستوەتە مەترسییەوە.
لەوبارەیەوە حازم جومەیلی بریكاری وەزارەتی تەندروستیی عیراق دەڵێت "زیادبونی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا زەنگی ئاگاداركردنەوەیە و ئاماژەیەكی باش نییە".
وتیشی "وەزارەت پێشتر بۆ چەندینجار هۆشداری داوە لەوەی پابەندنەبون دەبێتەخۆی زیادبونی ژمارەی توشبوانی پەتاكە".
هەروەها جومەیلی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عیراقی دوپاتكردوەتەوە، كە وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت رێوشوێنەكان چڕتربكرێنەوە و سزای توندی هەموو ئەو كەسانە بدرێت، كە سەرپێچی لە رێككارەكانی خۆپارێزی دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group