نه‌وا
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت-ی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بایتده‌نس-ی چینی له گفتوگۆدایه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی تیكتۆكی لێبكڕێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، كه گه‌وره كۆمپانیایه‌كی بواری ته‌كنۆلۆژیایه، له دانوستاندایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بایتده‌نس، كه خاوه‌نی ئه‌پلیكه‌یشنی تیكتۆكه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه، كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی تایبه‌ت، بكڕێت.
هه‌وڵه‌كه‌ی مایكرۆسۆفت بۆ كڕینی تیكتۆك له‌كاتێكدایه، كه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی له چه‌ند تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی چینی كرد، به تیكتۆك-یشه‌وه، به‌وه تۆمه‌تباری كردن، كه زانیاری بۆ حكومه‌تی چین كۆده‌كه‌نه‌وه، له به‌رامبه‌ردا لقی تیكتۆك له ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی واشنتۆنی دایه‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌وان هاتوون تا له ئه‌مریكا بمێننه‌وه.
ئه‌پڵیكه‌یشنی تیكتۆك له ساڵی 2016 له‌لایه‌ن كۆمپانیای بایتده‌نس-ی چینی داهێنراوه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان 800 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه.