مارۆتا: میسى له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتایى به‌ژیانى وه‌رزشیى خۆى ده‌هێنێت

پێش 1 هەفتە وەرزش
 

نه‌وا
جۆسێپى مارۆتا سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى یانه‌ى ئینته‌رمیلانى ئیتاڵى ده‌ڵێت، ژیانى وه‌رزشى لیۆنێل مێسى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى له‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ كۆتایى دێت.
جۆسێپى مارۆتا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌لأ كه‌ناڵى "سكاى سپۆرتس" ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌ میسى رووده‌كاته‌ ئینته‌رمیلان ناڕاستن و دروست نییه‌، پڕوپاگه‌نده‌ بۆ وه‌هم بكرێت.
باسى له‌وه‌شكردوه‌، پێویسته‌ واقعى بین و ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ ئاوات خواستنن، هه‌موان حه‌ز ده‌كه‌ن میسى په‌یوه‌ندى بكات به‌ یانه‌كه‌یانه‌وه‌، به‌ڵام ناشایسته‌یه‌ دواى وه‌هم و پڕوپاگه‌نده‌ بكه‌ویت و پێویسته‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌رزى واقیع.
سه‌رۆكى یانه‌ى ئینته‌رمیلانى ئیتاڵى ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه‌، میسى یاریزانێكى نایابه‌ به‌ڵام له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌و یانه‌یه‌ش باشترین شوێنه‌ بۆ ئه‌و، پێشموایه‌ تا كۆتایى ژیانى وه‌رزشى له‌ یانه‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group