سێیەم كاروانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی هاوپەیمانان لە عیراق كرایە ئامانج

05/08/2020 عێراق

نەوا
سەرچاوەیەكی سەربازیی عیراقی رایگەیاند، كاروانێكی بارهەڵگر هێرشی كراوەتەسەر، كە كەلوپەل و پێداویستی لۆجستیی بۆ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش دەگواستەوە.
ملازم یاسین تەمیمی ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی رافیدەین ئاماژەی بەوەكردوە، بۆمبێكی چێنراو لەسەر رێگای سەرەكی نزیك لە شاری ناسڕییە كاروانێكی بارهەڵگری كردوەتە ئامانج، كە كەلوپەل و پێداویستی لۆجستیی بۆ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش دەگواستەوە.
رونیشیكردەوە لە ئاكامی هێرشەكەدا، زیانی مادی بەر كاروانەكە كەوتوە.
ئەوە سێیەم هێرشی هاوشێوەیە لەماوەی 30 رۆژدا دەكرێتەسەر كاروانی گواستنەوەی كەلوپەلی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا.
پێشتریش گروپە چەكدارە شیعەكان، لەنێویاندا حزبوڵڵای عیراق هەڕەشەی كردبو، هێزەكانی ئەمریكا و بەرژەوەندییەكانی دەكەنە ئامانج، ئەگەر پابەندنەبن بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە دەركردنی هێزە بیانییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group