نه‌وا
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی ترامپ، دوپاتیده‌كه‌نه‌وه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نییه، كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبنان به‌هۆی هێرشه‌وه بوبێت.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا كۆبوه‌ته‌وه و پێیانوایه ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی هێرشێك بوه، كه به جۆره بۆمبێك ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام سێ سه‌رچاوه‌ی جیاواز له پێنتاگۆنه‌وه لێدوانیان بۆ كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن) داوه، ده‌ڵێن، وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای ئه‌مریكا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی به‌یروت به‌هۆی هێرشه‌وه بوبێت و نازانن دۆناڵد ترامپ باسی چی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان دوپاتیانكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مریكا هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی هێرشێكی پلانبۆداڕێژراوه‌وه بووبێت، ئه‌وا واشنتۆن به‌په‌له رێككاری دیكه‌ی بۆ پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه ده‌گرته به‌ر، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی ئه‌و رێككاره به‌په‌لانه نه‌دراوه.