لە پێناو وێنەیەکدا پەیکەرێکی 200 ساڵەی شکاند

05/08/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
گەشتیارێکی تەمەن 50 ساڵان بەهۆی هەڵەیەکەوە زەرەرێکی زۆر لە پەیکەرێکی 200 ساڵە دەدات.
ئەو گەشتیارە پیاوێکی خەڵکی نەمسایە و ویستویەتی وێنەیەکی یادگاری لە پاڵ پەیکەرێکی ئەنتۆنیۆ کانۆڤای پەیکەرتاشی ئیتاڵی بگرێت، کە لە مۆزەخانەکەی خۆی لە ناوچەی بۆسانیۆی باکوری ئیتاڵیا بۆی کراوەتەوە.
سەرچاوەکانی پۆلیسی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوەکردوە، پیاوەکە لەنێو گروپێکی گەشتیارانی نەمسادا بوە و بە کاتی لێیان جیابۆتەوە بۆئەوەی وێنەکەی بگرێت. بەڵام وەک لە کامێراکانی چاودێری دەردەکەوێت، قورسایی خۆی خستوەتەسەر پەیکەرە مێژووییەکە و زەرەری لێداوە.
ئەو روداوە لە 31ی تەمموزی رابردو رویداوە و پیاوە گەشتیارەکەش ئەو کارەی بە "هەنگاوێکی بێ مێشکانە" وەسفکردوە و زانیارییەکانیشی لەلای پۆلیس هەیە.
ئەنتۆنیۆ کانۆڤا پەیکەرتاشێکی کلاسیکیی بەناوبانگی ئیتاڵیا بوە و لەنێوان ساڵانی 1757 بۆ 1822 ژیاوە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group