نهوا
دهزگای لوتكه بۆ ئاوارهو پهنابهران رایدهگهیهنێت، لە چەند رۆژی رابردوودا تەرمی دوو کۆچبەری کورد لە وڵاتەکانی تورکیا و یۆنان بەهاوکاری دەزگاكهیان دۆزرانەوە کە لە دوو رووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەست دابوو.
له راگهیهندراوێكی دهزگای لوتكهدا هاتووه: "پاش ئەوەی کە دەزگاکەمان لەلایەن کەسوکاری قوربانییەکانەوە ئاگادارکرایەوە لە بوونی دوو حاڵەتی لەو جۆرە، دەستبەجێ نوێنەرمان (کوردە یەشار) لە وڵاتی تورکیا و (شێخ حسێن حەمەساڵح) لە وڵاتی یۆنان بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە گەڕان کرد بەشوێن تەرمی ئەو دوو قوربانییەدا".
دهشڵێت: "لەپاش دوو شەو و دوو رۆژ لە گەڕان و بەدواداچوون، تەرمی (سیوان ساڵح) لەلایەن نوێنەرمانەوە لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە دۆزرایەوە، هەروەها تەرمی (شکار محەمەد)یش هەر لە پاش دوو شەو و دوو رۆژ لە گەڕان، لەلایەن نوێنەرمانەوە لە وڵاتی یۆنان لە نزیک شاری ساڵۆنیک لە جەنگەڵێکدا دۆزرایەوە".
بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا راپۆرتی پزیشکیی تەرمەکان رادەستی کەسوکاریان بکرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە خاکی خۆیان.
سیوان ساڵح، گەنجێکی تەمەن 30 ساڵانە، خەڵکی سەردەشتە و شکار محەمەد، تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی قەڵادزێیە.