نه‌وا
به‌شیر حه‌داد ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ته‌عریب له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌به‌ستێته‌وه به هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ساڵی داهاتو.
به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی رایگه‌یاندوه، حكومه‌تی عیراق مانگی شه‌شی ساڵی داهاتووی بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان كردووه، بۆیه پرۆسه‌ی ته‌عریب ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌یه رێژه‌ی عه‌ره‌ب له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان زیاتر بێت و ده‌یانه‌وێت دیمۆگرافیای ناوچه‌كه بگۆڕن و كاریگه‌ری بكاته سه‌ر ده‌نگی كورد.
حه‌داد به‌پێویستی زانی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو دانوستانه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كان بكاته‌وه، هه‌وڵ بدرێت هێزی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپا دروست بكرێت، هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه.
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هۆشداریشی دا، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیی كورد ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كات، ئه‌و شاڵاوه‌ی ته‌عریب، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی كورد ده‌بێت، بۆیه پێویسته پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆتایی پێبهێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد له‌و ناوچانه كه‌م نه‌كات.