نه‌وا
توێژه‌رانی ژاپۆنی باس لهوهدهكهن، ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی رابردوودا گه‌شه‌ی كردووه و بازدانی بۆماوه‌یی هه‌بووه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له ژاپۆن رووی له هه‌ڵكشان كرد، توێژه‌رانی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و باره‌وه كرد.
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له‌سه‌رتادا له ژاپۆن بڵاوببوه‌وه له جۆری ئه‌وروپی بووه، واته له ووهانه‌وه بۆ ئه‌وروپا و له ئه‌وروپاشه‌وه بۆ ژاپۆن گواستراوه‌ته‌وه.
باسیان له‌وه‌شكردووه، ڤایرۆسه‌كه له رووی جێنێتیكی و بۆماوه‌ییه‌وه گه‌شه‌ی كردووه و به درێژایی مانگه‌كانی به‌هاریش به شاراوه‌یی بڵاوبوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و توێژه‌رانه له به‌هاردا زۆر به‌سوكی نیشانه‌كانی كۆرۆنا له كه‌سانی گه‌نجدا ده‌ركه‌وتووه و دواتر له مانگی شه‌شه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی قورس‌تر بڵاوبوه‌ته‌وه و له ئێستادا ژاپۆن له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی نوێی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دایه.
لای خۆشیه‌وه كیوشی كۆرۆكاوا راوێژكاری باڵای حكومه‌تی ژاپۆن رایگه‌یاندووه، به‌رای ئه‌و به رێژایی مانگه‌كانی رابردوو ڤایرۆسه‌كه چه‌ند جار بازدانی بۆماوه‌یی هه‌بووه و شه‌پۆلی دووه‌م له لایه‌ن ڤایرۆسێكی به‌هێزتره‌وه دروست ده‌بێت.