نه‌وا
حسێن عقابى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "پێویسته حكومه‌تى ناوه‌ند رێوشوێنى چاكسازى به یه‌ك پێودانگ جێبه‌جێ بكات و سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش بگرێته‌وه، چونكه ده‌روازه‌ى سنوریى نافه‌رمى هه‌یه، كه داهاتێكى زۆرى هه‌یه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوا له حكومه‌تى فیدراڵى ده‌كات ئه‌ركى ده‌ستورى و نیشتمانى خۆى جێبه‌جێبكات و چاكسازى به یه‌ك پێودانگ ئه‌نجامبدات، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش بگرێته‌وه، چونكه قبوڵكراو نییه و دادپه‌روه‌رانه نییه بێده‌نگى له ئیداره‌دانى ده‌روازه سنورییه‌كانى هه‌رێم بكرێت.
ده‌شڵێت "هه‌ندێك له ده‌روازه سنورییه‌كانى هه‌رێم فه‌رمى نین و لاى حكومه‌تى فیدراڵى تۆمارنه‌كراون، ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمیش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه رێگه به ناوه‌ند بده‌ن سه‌رپه‌رشتى ئه‌و ده‌روازانه بكات، له‌كاتێكدا به‌پێى راپۆرته‌كان، ساڵانه ئه‌و ده‌روازانه داهاتیان له سێ ملیار دۆلار كه‌متر نییه".
به‌وته‌ی حسێن عقابى، داهاتی ئه‌و ده‌روازه سنوریانه‌ی هه‌رێم وه‌ك داهاتى نه‌وته‌كه‌ی وایه و نادیاره و گومانى له‌سه‌ره و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاودێرییان له‌سه‌ر نییه. ده‌شڵێت "داهاتى نه‌وتى هه‌رێم ساڵانه 8 ملیار دۆلار زیاتره، ئیتر دادپه‌روه‌ریى له‌كوێدایه له‌كاتێكدا به‌سڕه سه‌رجه‌م داهاته‌كه‌ى رادهستدهكات، به‌ڵام هه‌رێم راده‌ستى ناكات".