كازمی: سێ سەرۆكایەتیەكە لە بارەی تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردنەكانەوە رێككەوتوون

14/08/2020 عێراق

نەوا
سەرۆكی وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت؛ لەگەڵ سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكایەتی پەرلەمان رێككەوتون لەسەر دەنگدان بە یاسای هەڵبژاردنەكان و تێپەڕاندنی لە پەرلەمان.
مستەفا كازمی دوای كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسانی كابینەكەی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە كە لەگەڵ سەركۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رێككەوتون لەسەر دەنگدان بەیاسای هەڵبژاردنەكان لە یەكەم دانیشتنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران و ناردنی بۆ سەركۆمار بەمەبەستی پەسەند كردنی.
كازمی راشیگەیاندوە، كار دەكەن تاوەكو چارەسەرێكی گونجاو بۆ بۆشایی دادگای فیدراڵی بدۆزنەوە تاوكو ببێتە چارەسەری پرسی بونی مەرجی كاركردنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان.
سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوەشكردوە كە تاوەكو هەڵبژاردنی داهاتو ببێتە جێی متمانە پێویستییان بە هەماهەنگی نەتەوەیەكگرتوەكان هەیە بۆ سەرپەرشتیكردنی پڕۆسەكە.
راشیگەیاندوە "پێویستە هەڵەكانی رابردو لە هەڵبژاردنی داهاتو دوبارە نەكەینەوە، و پێویستە كارێك بكەین كە هاوڵاتییان متمانەیان بە هەڵبژاردنەكە هەبێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group