نەوا
باڵوێزی ئێران لە بەغدا رایگەیاند: ئێران و عیراق رێككەوتون لەسەر زیادكردنی قەبارەی بازرگانی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا.
ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا دوای كۆبونەوەی لەگەڵ ئەحمەد حسێن عوبەیدی، وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند:"لە كۆبونەوەكەدا لەبارەی چەندین دۆسیە گفتوگۆیان كردوە، یەكێك لەوانە زیادكردنی قەبارەی بازرگانی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا".
راشیگەیاند، هەر لە كۆبونەوەكەدا باس لە دۆسییەكانی هاوردەكردنی كارەبا و گازی سروشتی و ناردنی چەندین جۆر كاڵا لە ئێرانەوە بۆ عیراق كراوە.