پەرلەمانتارێكی عیراق: پرسیاری تاقیكردنەوەكانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی دزەی پێكراوە

14/09/2020 عێراق

نەوا
رەعد مەكسوسی ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، لە تاقیكردنەوەی رۆژی دووشەممە 14ی ئەیلولدا، پرسیارەكانی خولی دووەمی تاقیكردنەوەیەكی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە ناوەندێكدا دزەیپێكراوە و ئەوەش ناپاكییەكە و جێی لێخۆشبون نییە.
مەكسوسی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، دزەپێكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان پێشێلكارییە بەرانبەر سەرجەم پرۆسەی تاقیكردنەوەكان.
بەپێی زانیارییەكانی پەرلەمانتارەكە، بەیانی رۆژی دووشەممە پێش دەستپێكردنی تاقیكردنەوە، پرسیارەكانی خولی دووەمی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە یەكێك لە ناوەندەكاندا دزەی پێكراوە، ئەگەر ئەوە سەلمێنرا ئەوا بەرپرسیارێتی تەواو دەكەوێتەئەستۆی وەزارەتی پەروەردە.
ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانێتیی سائیرون ئەوەشی رونكردوەتەوە، رێوشوێنە یاساییەكان دەگرنەبەر بۆ سزادانی ئەوانەی ئەو كارەیان كردوە جا پلەیان هەرچییەك بێت، چونكە ناپاكییەكە جێی لێخۆشبون نییە و شایستەی توندترین سزایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group