بۆی هەیە لە هەسارەی ڤینۆس ژیان بوونی هەبێت

15/09/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
تیمێكی گەردونناس لە زانكۆی كاردیف لە بەریتانیا، گازی فۆسفین-یان لەناو بەرگەهەوای هەسارەی ڤینۆس-دا دۆزیووەتەوە كە لەلایەن ئەو میكرۆبانەی بەبێ ئۆكسجین دەژین بەرهەمدێت.
گەردیلەی فۆسفین كە لە گەردی هایدرۆجین و فۆسفۆر پێكدێت، بۆ جاری یەكەم لەڕێی تەلیسكۆبێكی دوورگەی هاوای-یەوە ئاشكرا كرا.
دوای ئەوەی لەڕێی تەلەسكۆبێكی وڵاتی چیلی-یەوە بوونی گازی فۆسفین پشتڕاسكرایەوە، تیمێكی گەردونناس بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی گازەكە زنجیرەیەك لێكۆڵینەوەیان ئەنجامدا.
لێكۆڵینەوەكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە بوونی فۆسفین لە بەرگەهەوای هەسارەی ڤینۆس-دا، نیشانەی هەبوونی ژیانە لەسەر ئەو هەسارەیە.
گازی فۆسفین لەسەر زەوی لەلایەن چەند بەكتریایەكەوە بەرهەمدەهێندرێن كە لە ریخۆڵەی ئاژەڵانی وەك پەنگوین و ئەو زەلكاوانەی رێژەی ئۆكسجینیان كەمە، هەیە.
96%ی بەرگەهەوای هەسارەی ڤینۆس، كە دووەم هەسارەی كۆمەڵەی خۆرە لە گازی دوانەئۆكسیدی كاربۆن پێكدێت و پلەی گەرمای سەر ڕووی هەسارەكە دەگاتە سەروو 400 پلەی سەدی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group